Friday, October 23, 2015

زیاد کردنی هەوایی بۆ رووه‌كه‌ جوانه‌كان

هاوڕێ زۆربەمان زۆرمان پی ناخۆشە کاتی گولەکانمان هەموو گەلاکانی بەشی خوارەوەی ئەکەویت تەنها قەدەکەی ئەمینیتەوە لەم حالەتەدا ئەتوانین زیاد کردنی هەوایی ئەنجام بدەین بۆ گولەکەمان.
زیاد کردنی هەوایی بە دوو جۆر ئەکریت
۱-لەسەر رووەکە دایکەکە کە ئەمە زیاتر بۆ گولی زینەو ناو ماڵ ئەبیت.
۲-لەسەر لقیک لە رووەکە دایکەکە کە ئەمەیان بۆ مطاط وداری میوەکان ئەبیت
من ئیستا بە وینەوە باسی زیادکردنی هەوایی بۆ رووەکەکانی ناو ماڵ ئەکەم بەوینەوە نووسینەکانیش لە ژیر وینەکانە
هیوادارم سوودی لی وەر گرن.

۱-ئامادەکردنی کیسی نایلۆن کە هەردوو سەری کراوە بیت

۲-ئامادەکردنی گڵ یان پتمۆس وە تەڕ کردنی بە باشی

۳-بەم جۆرە ئەدریت لەو شوینەی ڕووەکەکە کە خۆت ئەتەویت

٤- پاشان نایلۆنەکەی لی ئەپیچین بە باشی
سەرەتا بەشی خوارەوەی جوان ئەبەستین

٥-ئينجابيتموسه ئامادة كراوةكة هةنديئك ئةخةينة نيوان كيس و نايلؤنةكة تابر ئةبيئت ..

٦-پاشان سەرەوەش ئەبەستین
۷-بەم شیوەیە ڕووەکەکە ئامادە بووە
۸-دوای چەند ڕۆژیک لە سەرەوە ئەکریتەوەو ئاو ئەدریت
۹- پاشان باش ئەبەستریتەوە
۱٠-وردە وردە ڕەگ دروست ئەکات
۱۱-بەباشی ڕەگیکی زۆر دروست کردووە
۱۲- نایلۆنەکەی لی ئەکەینەوە
۱۳-ڕووەکیکی تازە دروست بووە و بە مقەست لیی ئەکەینەوە
۱٤-ئەمە کە لیکراوەتەوە ڕووەکیکی نوێ یە
۱۵-گلیکی باشی بۆ ئامادە ئەکەین و نیوەی ئەکەینە ئینجانەیەک
۱٦-پاشان ڕووەکە نوێ یەکەی تی ئەکەین
۱۷-پاشان جوان دای ئەپۆشین بە گلی تر ئەمە بوو بە رووەکیک نوی
۱۸-ڕووەکە دایکەکە تۆزێ کورت ئەکەینەوە
۱۹- بەم شیوەیە ڕووەکە دایکەکە پاش بڕینی
۲٠-پاش ماوەیەک ڕووەکە دایکەکەش دەست ئەکاتەوە بە دروست کردنی گەلا.

No comments:

Post a Comment